هاتوچۆی به‌غدا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری 'پشكنینی مایه‌سیری' كردووه‌ته مه‌رج
له عێراق نه‌ك هه‌ر ڕێنماییه‌كان، به‌ڵكوو یاسا و ده‌ستووریش به‌رده‌وام پێشێل ده‌كرێن و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕۆژانه له بری به دامه‌زراوه‌ییبوون و كاری پیشه‌ییانه‌ی خۆیان، هه‌ستیان پێ ده‌كرێت به میزاجی كه‌سیی به‌ڕێوه ده‌برێن.
عێراقییه‌كان به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 2003ـه، ئومێدیان وابوو وڵاته‌كه‌یان ده‌بێته ته‌واو دیموكراسی، ته‌كنۆكرات، سیستماتیك و دامه‌زراوه‌یی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ، ڕووبه‌ڕووی ڕووداوگه‌لێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بنه‌وه، كه له جیهاندا وێنه‌یان كه‌م و ده‌گمه‌نه و نیشانده‌ری ئه‌وپه‌ڕی ناسیستماتیكی و نادامه‌زراوه‌یین.
خه‌ڵكی به‌غدا ڕه‌خنه‌ی توند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی شاره‌كه‌یان ده‌گرن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له بری كارئاسانی بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، دروستكردنی ڕێگه‌وبانی نوێ به كوالێتی به‌رز و مۆدێرن، نه‌هێشتنی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان، دانانی كامێرای چاودێریی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و دانانی سنوورێك بۆ مردن به‌هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌وه، كه‌چی بڕیار و ڕێنمایی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌رده‌كات له هیچ شوێنێكی جیهان بوونیان نییه.
شۆفێرانی به‌غدا ڕایگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی شاره‌كه‌یان (پشكنینی مایه‌سیری)، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری به مه‌رج داناوه، ئه‌مه‌ش پرسێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره و مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه و ئه‌وپه‌ڕی سووكایه‌تیپێكردنی شۆفێرانه.
خه‌ڵكی به‌غدا به ده‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌وه به میدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، ئامانجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی شاره‌كه‌یان (پشكنینی مایه‌سیری)، ته‌نیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و گیرفانبڕینیانه به شێوازێكی دیكه، ئه‌وپه‌ڕی سووكایه‌تیپێكردنی تێدایه به شكۆ و كه‌سایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌و شاره دێرینه‌ی عێراق.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی به‌غدا، ڕۆژی شه‌ممه، 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌م باره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پشكنینه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه له هه‌ندێك میدیا و سۆشیال میدیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو بۆ بابه‌تی ئاشكراكردنی به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه.
