کۆندۆگبیا بە فەرمی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد
دوای لەدەستدانی تۆماس پارتیێ، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا جێفری کۆندۆگبیا بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بۆ ریزەکانی گواستەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە دوای ئەوەی کۆتایی هاوینی رابردوو ناوەڕاستکارەکەی پێشوویان یانەکەیان بەرەو یانەی ئارسێناڵ جێهێشت، ئەو یانەیە بریاریدا ناوەڕاستکارەکەی ڤالێنسیا وەکو شوێنگرەوەی بۆ ماوەی 3.5 ساڵ و بەرامبەر 11 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی یانەکەیان گواستەوە.
لە ئیسپانیا هەرچەندە ماوەیەکە وادەی گواستنەوەی یاریزانەکان کۆتایی هاتووە، بەڵام بە پێ یاساکانی لالیگا هەر یانەیەک یاریزانێکی گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە، بۆ ماوەی یەک مانگ دەتوانن دوای کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەکان، یاریزانێکی ناوخۆ بگوازنەوە.