میسی نوێ لالیگا یاریی بۆ ئیسپانیا رەتدەکاتەوە

لوکا رۆمێرۆ، لاوترین یاریزانی مێژووی لالیگای ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە بکات و دەیەوێت بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکە ناوبانگێکی گەورە بۆ خۆی دروست بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە دوای ئەوەی یاریزانە بە رەگەز ئارجێنتیناییەکەی یانەی ریال مایۆرکا توانی ناوی وەکو لاوترین یاریزانی مێژووی لالیگا تۆمار بکات، لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵایەکەیانەوە داوای لێکرا یاریی بۆ هەڵبژاردەکەیان بکات، بەڵام ناوبراو ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە بێجگە لە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، هیچ درێسێکی دیکە لەبەر بکات.

رۆمێرۆ وەرزی رابردوو لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە تەمەنی 15 ساڵیدا بەشداری کردوو بووە گەنجترین یاریزانی مێژووی لالیگا و دەتوانێت یاریی بۆ هەڵبژاردەکانی مەکسیک و ئیسپانیا بکات.