لیستی ناوی فەرمانبەرانی کۆمەڵگهی سێبیران کە زەوییان بۆ دەرچووە بڵاو کرایەوە
ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی فەرمانبەرانی کۆمەڵگهی سێبیران کرا و هەروەها ناوی ئەوانەی زەویان بۆ دەرچووە بڵاوکرایەوە.
دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی کۆمەڵگەی سێبیران لە لایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی زەوییەکانی سنووری شارەوانی سێبیران بەڕێوە چوو.
سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری شارەوانی سێبیران ژمارەیان نزیکەی هەزار فەرمانبەرە زەوی پێویستیان بۆ تەرخان کراوە.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی، بڕیارەکەش لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.
