نێیمار بووەتە کێشەیەکی گەورە
نێیمار داسیلڤا، دوای ئەوەی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر باشاک شاهیری تورکی لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو، چەند یارییەکی یانەکەی بەم هۆیەوە لەدەستدا، بەڵام سەرەرای ئەو پێکانەشی، لەلایەن تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بانگهێشت کراوە.
رۆژنامەی گلۆبۆی بەڕازیلی بڵاویکردووە، بەم دواییە کێشە لە نێوان یانەی پاریس سانجێرمان و هەروەها فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان دروست بووە، بە هۆی ئەوەی کە یانە فەڕەنسیەکە ئامادەنیە رێگە بە ئەستێرەکەی بدات بە هۆی پێکانەکەی گەشتی وڵاتەکەی بکات، بە مەبەستی بەشداری کردن لە دوو یاریی داهاتوو هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال، لە بەرامبەردا تیتێ راهێنەر تاوەکو ئێستاش ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکان نەسڕیوەتەوە.
بریارە دوو شەممەی داهاتوو سەرجەم یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی سامبا گەشتی وڵاتەکەیان بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی دوو یاریی بەرامبەر ڤەنزویلا و ئۆروگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022.