دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان: کوردستان24 دەنگ و ڕەنگی ئێمەیە
 
                        دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی پەخشی کوردستان24 ، پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکەن و دەڵێن: لەوکاتانەی کە هێرش کراوەتە سەریان و مەترسی لەسەر ژیان و داگیرکردنی زەوی و خانووەکانیان هەبووە، کوردستان24 دەنگی ئەوانی گەیاندووە.
محەممەد ئیسماعیل، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان بە پەیامنێری کوردستان24ـی گوت: ئێوە بەر لە ئێمە دەستپێشخەربوون و بەر لە ئێمە گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکان، دەستخۆشی گەرمتان لێدەکەین.
لەلایەکی دیکەوە، کۆچەر ئیسماعیل، دانیشتووی گوندی شناخە گوتی: ئێوە ڕۆڵی سەرەکیتان هەبووە بەتایبەت لە سنووری سەرگەڕان و جووتیارانی ئەم ناوچەیە، کوردستان24 بووەتە پشت و پەنای خەڵک و جووتیارانی سەرگەڕان.
هەروەها کامەران عەبدوڵڵا، دانیشتووی شناخە گوتی: کوردستان24 کەناڵێکی پێشکەوتووە، شان بە شانی جووتیاران لە ناوچەکەی ئێمە کاریان کردووە.
بەدرەدین شەمسەدین، دانیشتوو گوندی گابەرەک لەبارەی 10 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان24 گوتی: کوردستان24 لە خەمی جووتیارانی ناوچەکانی ئێمە بووە، ئەگەر ئاگەدارمان کردبنەوە یاخود نا، لەهەر کێشەیەک زوو دەگەیشتنە لامان، تەنیا ماوەی ڕێگەیان پێچووە، ئەگینا دەستبەجێ گەیشتوون و پەیام و دەنگی ئێمەیان گەیاندووە، هەوڵەکانتان جێی ستایش و ڕێزە، ئەگەر کوردستان24 نەبووایە ئێستا دۆخمان بەشێوەیەکی دیکە دەبوو، لەڕێگەی کوردستان24ـەوە بەرپرسان ناچارکراون بێنە سەر هێل.
فەرهاد ئیسماعیل، دانیشتووی گوندی پەڵکانە گوتی: کوردستان24 بووە دەنگ و ڕەنگ و شوناسی ئێمە، کوردستان24 لەهەموو کاتێکی سەخت و ناخۆشدا گەیشتووەتە ناوچەکەمان و ڕووماڵی کردووە و لەگەڵمان بووە و پاڵپشتیمانی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا شەونخونیان لەگەڵ ئێمەدا کردووە، پەیامنێرانیان گوێیان بە گەرما و سەرما و بەفر و باران نەدا لەگەڵمان، کوردستان24 دەبگی تەعریب بەزێنەکانە، لای خۆمان دەڵێین: کوردستان24 ئۆفیسی لە پەڵکانەیە.
حاجی ئیبراهیم، جوتیاری گوندی شناخە گوتی: لە ساڵی 2020ـەوە تاکوو ئێستا، کوردستان24 لەگەڵ جووتیارانی شناخەیە، بە شەو و ڕۆژ، هەر کێشەیەک لە ناوچەکە هەبووبێت، کوردستان24 دەستبەجێ گەیشتووە.
