محەممەدشوکری: کوردستان24 بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتی و پیشەییەکانی بەجێگەیاندووە
 
                        سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەو دامەزراوەیە دەکات و ئاماژەی بەوە کردووە، کوردستان24 بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتی و پیشەییەکانی بەرانبەر بە نیشتمان و خاکی کوردستان بەجێگەیاندووە
هەینی، 31ـی تشرینی یەکەمی 2025، محەممەدشوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و تەواوی کارمەندانی کەناڵەکە دەکەین.
محەممەدشوکری دەشڵێت: کوردستان24 وێڕایی پەیامە ڕاستگۆیەکەی، لەهەمانکاتد هەمیشە کاری بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری لێبوردەیی و پێکەوەژیان و دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان کردووە، لەهەمانکاتدا بەپێی پرەنسیپی بەرپرسیارەتی کۆمەڵایەتی ئەرکە پیشەییەکانی بەرانبەر نیشتمان، ئازادییە کەسییەکان و تاکەکانی کۆمەڵگە بە زیادەوە بەجێگەیاندووە.
هەروەها سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ کوردستان24 خواست.
