ڕێباز حەملان پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات
 
                        ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر پەخشی کەناڵی کوردستان24، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی و تەواوی کارمەندانی کەناڵی کوردستان24 کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەرێزان بەرێوەبەرو سەرجەم ستافی کەناڵی K24
بە بۆنەی 10هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە بەرێزەکەتان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم کە توانیتان جێگای خۆتان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بە شێوازێکی پیشەگەرییانە بکەنەوە و ببنە جێگای متمانەو سەرچاوەی باوەرپێکراوی هەواڵ و زانیاری دروست بۆ بینەر و بیسەرەکانتان.
وە دەورێکی کوردانەو نیشتمانپەروەرانەتان گێرا لە رووبەرووبونەوەی مەترسی و دۆخە نەخوازراوەکان بەرامبەر هەرێمی کوردستان و بە بوێری هەموو راستییەکان دەخەنە ڕوو.
سەرکەوتوو سەرفرازبن و بە ئومێدی کاری گەورەتر و سەرکەوتوو تر بۆتان
براتان
رێباز حەملان
یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
