زاگرۆس فەتاح: کوردستان 24 هەنگاوێکی سەردەمیانە و نوێ بوو لە کاری میدیایی
 
                        زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر پەخشی کەناڵی کوردستان24 پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی و تەواوی کارمەندانی کوردستان24 کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەبۆنەی (10)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر، نووسەر، رۆژنامەنووس، كارمەندان و بینەرانی ئەو كەناڵە دەكەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
هیوادارین کەناڵەکەتان یارمەتیدەری پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و گەشە کردنی ئازادی بیروڕا و ڕاگەیاندنی سەربەخۆ لەکوردستان بێت .
کوردستان 24 هەنگاوێکی سەردەمیانە و نوێ بوو لە کاری میدیایی لە ھەرێمی کوردستان و، لەماوەی دە ساڵەی کارکردنیدا توانی ببێتە مینبەرێک بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان بە جەماوەری کوردستان و عێراق و ناوچەکە .
هیوادارین کەناڵەکەتان لەگەیاندنی دەنگی حەقبێژی و ئاشتیخوازانەی گەلی کورد بەردەوام و لەگەشەکردندا بێت . هەر ووها ڕوماڵ کردنی کارو خزمەتگوزارییەکانی کابینەی ٩ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەناڵەکەتان بەرز دەنرخێنین .
جارێکی تر پیرۆزبایی یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵەکەتان لێ دەکەین.
زاگرۆس فەتاح
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
