خاڤێر هۆرتادۆ مێرا: کوردستان 24 بووەتە سەکۆیەکی متمانەپێکراو بۆ پیشەیی بوون
 
                        سەرۆکی لاوانی دیموکراتی ئەوڕووپا بەبۆنەی 10 ساڵەی پەخشی کەناڵی کوردستان24، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی و تەواوی کارمەندانی کوردستان دەکات و دەڵێت: کوردستان24 بووەتە سەکۆیەکی متمانەپێکراو بۆ پیشەیی بوون.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
پیرۆزبایی 10 ساڵەی پەخشی کەناڵی کوردستان24 دەکەین.
وەک سەرۆکی لاوانی دیموکراتی ئەورووپا، دڵسۆزی خۆم پێشکەش دەکەم، کوردستان 24 بووەتە سەکۆیەکی متمانەپێکراو بۆ پیشەیی بوون و ڕۆژنامەگەریی باوەڕپێکراو، من شەرەفمەند بووم کە بەشداری چەندین چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆتان بکەم لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوتی زیاتر لە دەیەی داهاتوودا بۆ هەموو تیمەکەتان دەکەم.
خاڤێر هۆرتادۆ مێرا
سەرۆکی لاوانی دیموکراتی ئەورووپا
