جوتیار عادل پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 ڕایگەیاند، هیوادارە ئەو دامەزراوەیە لەسەر پەیام و بەرنامەی نیشتمانی و پیشەییانە و قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەژیان لە کوردستان بەردەوام بن.
هەینی 31ـی تشرینی یەکەمی 2025، جوتیار عادل, سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی کوردستان24، پیرۆزبایی لە ستافی بەڕێوەبردن و تەواوی ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی کەناڵەکە دەکەم.
جوتیار عادل هیوای خواست کوردستان24 لەسەر پەیام و بەرنامەی نیشتمانی و پیشەییانە و قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەژیان لە کوردستان بەردەوام بن.
