سەرۆکی یەكێتیی وەبەرهێنەران پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات
 
                        یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان بەبۆنەی 10مین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کارمەندانی کەناڵەکە کرد.
ئەحمەد ڕێکانی،سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 31ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کارمەندان و ستافی کوردستان24کرد.
بەڕێزان لە کەناڵی Kurdistan24
بەبۆنەی 10مین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵەکەتان پیرۆزبایی خۆم و گشت وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاراستەی ئێوە بەڕێز دەکەین.
هەردەم سەرکەوتوو بن
ئەحمەد ڕێکانی
سەرۆکی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان
