گوهدار شێخۆ: کوردستان24 بە هەڵگری پەیامی ڕاستی ناسراوە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەو دەزگایە دەکات و ئاماژەی داوە، کوردستان24 بە کەناڵێکی هەڵگری پەیامی ڕاستی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کوردستان ناسراوە.

هەینی31ی تشرینی یەکەمی 2025، گوهدار شێخۆ, سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کوردستان24 بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی دامەزراوە کوردستان24 جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو کارمەند و کادیرە سەرکەوتوو و ماندوونەناسەکانی ئەو دامەزراوەیە دەکەم.

گوهدار شێخۆ دەشڵێت: کوردستان24 لە کاتێکی گونجاو دەستی بە پەخشەکەی کرد، کە لە کاتی شەڕی دژی داعش دابوو و شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەکان، وەک میدیایەکی کارامە و پیشەیییانە و نیشتمان پەروەرانە توانیان لە سەرانسەری جیهان ڕۆڵێکی گەورە بگێڕن.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی داوە، کوردستان24 بە کەناڵێکی هەڵگری پەیامی ڕاستی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کوردستان دەناسرێت، بۆیە بەو بۆنەیەوە هیوای سەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانی بۆ دەخوازێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment