سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات
 
                        سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە پەیامێکدا کە بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی، بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵەکە پیرۆزبایی لە دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 دەکات
هەینی 31ـی تشرینی یەکەمی 2025، فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە پەیامێکدا، ڕایگەیاندووە، کوردستان24 لە دەیەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی کارا لە گەیاندنی ڕاستییەکان گێڕاوە و بە پیشەییانە دەنگی هەرێمی کوردستان بە هەموو جیهان گەیاندووە.
هەروەها نووسیویەتی: کوردستان24 بە پابەندبوونی بە بنەماکانی پیشەیی کاری ڕۆژنامەوانی و بەرپرسیارانە، بووەتە هۆی بەهێزبوونی کۆمەڵگە و نەوەی تازە، هاوکات بۆ سەرکردە گەنجەکانیش ئیلهامی پەخش بووە.
فەلاح حەسەن دەشڵێت: وەک سەرۆکی کۆنگرێسی لاوانی کورد لە دەرەوەی وڵات، پێزانینم بۆ هەوڵ و ماندوو بوونەکانی کەناڵەکەتان هەیە لە بارەی پشتیوانی لە شەفافیەت و بەها دیموکراتییەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری نیشتمانی؛ هەروەها پەرۆشم سەرکەوتنە بەردەوامەکانتان لە ساڵانی داهاتوودا ببینین.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە، ئارەزووی دەکەم کوردستان24 ساڵانی زیاتر لە گەشەکردن و خزمەتێکی زیاتر و بەهاداری گەلەکەمان بکات.
