ڕوانگەی ئیکۆ-عێراق: حكوومه‌ت به‌هۆی فه‌رامۆشكردنی 'لمی سیلیکا' زیانێكی گه‌وره‌ی به بودجه‌ی گشتیی گه‌یاندووه
حكوومه‌ته‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2003ـوه، هه‌موو سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر سامانی نه‌وت كه به‌رپرسانی حكوومی و حزبی له ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه قازانجێكی زۆریان لێ كردووهP هاوكات نه‌هاتوون سوود له‌و سه‌رچاوانه‌ش وه‌ربگرن كه له عێراقدا بوونیان هه‌یه و تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و دزی و تاڵانییانه‌یانه‌وه فریای دۆزینه‌وه‌یان نه‌كه‌وتوون، به‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به‌ر ئابووریی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه، كه ده‌كرا داهاتی ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌مووی بكرێته به‌شێك له بودجه و خزمه‌تی هاووڵاتییانی پێ بكرایه.
لمی سیلیکا یه‌كێكه له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی عێراق و بڕێكی زۆری له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌جه‌ف هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق له دوای ساڵی 2003ـوه، به‌هۆی دزی و به‌تاڵانبردنی سامانه سروشتییه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌وت و ململانێ سیاسی و تایه‌فییه‌كانیان و شه‌ڕ و دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، نه‌هاتوون سوود له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌ربگرن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی به‌كاری بهێننه‌وه، به‌ڵكوو له بری ئه‌مه ئه‌م سه‌رچاوه و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیكه‌یان فه‌رامۆش كردووه و لایان لێ نه‌كردووه‌ته‌وه، كه ده‌كرا، داهاته‌كه‌یان ببێته به‌شێك له بودجه‌ی گشتی و هه‌زاران هه‌لی كاریشی بۆ عێراقییه‌كان پێ دابین بكرایه.
شه‌ممه، 1ـی تشرینی دووه‌می 2025، ڕوانگەی ئیکۆ-عێراق دۆزینه‌وه‌ی بڕێكی زۆری لمی سیلیکا كه به "زێڕی سپی" وەسفی کردووه، لە هه‌ردوو پارێزگای ئەنبار و نەجەف ڕاگەیاند و له ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا گوتوویه‌تی، ژینگەی عێراق دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی کە لە نەوت کەمتر گرنگ نییە، دیارترینیشیان ئه‌م جۆره لمه‌یه، به شێوه‌یه‌ك به پێی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، بڕی نزیكه‌ی 600 ملیۆن تۆن له‌م لمه له پارێزگای ئه‌نبار دۆزراوه‌ته‌وه و زیاتر له یه‌ك ملیار تۆن یه‌ده‌گیشی هه‌یه و كوالێتییه‌كه‌ی ده‌گاته ڕێژه‌ی 98%.
ڕوانگەی ئیکۆ-عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕی مه‌زه‌نده‌كراوی ئه‌م جۆره لمه لە پارێزگای نەجەف، ده‌گاته سه‌رووی 330 ملیۆن تۆن، كه بۆ شووشه‌ی گونجاوه و بڕی پێنج ملیۆن و 775 هه‌زار تۆنیش بۆ بەرهەمهێنان و دروستكردنی شووشەی ڕەنگاوڕەنگ گونجاوه، بەمەش کۆی گشتیی دەگاتە نزیکەی 907.5 ملیۆن تۆن، كه كوالێتییه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 95%.
ئه‌م ڕوانگه‌یه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، نرخی هەر تۆنێک لمی سیلیکا لە نێوان 100 بۆ 150 دۆلاردایە، ئەمەش ده‌توانێت ساڵانه داهاتی ئه‌م لمه، چه‌ندین ملیار دۆلار بێت و به‌شدارییه‌كی گه‌وره له بودجه‌ی گشتیی وڵات‌دا بكات و له توانایدایه 10 هه‌زار هه‌لی كاریش بۆ دانیشتووانی هه‌ردوو پارێزگاكه دابین بكات.
ڕوانگەکە ڕەخنەی لە ڕێکارە لاوازەکانی وەبەرهێنان لەو کەرەستە خاوانە گرتووە سەرەڕای بوونی کارمەندی شارەزای عێراقی کە توانای بەڕێوەبردنیان هەیە. به پێویستیشی زانیوه، یاسای ژماره 91ـی ساڵی 1988ـی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی كانزاكان هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی زیاتری سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و وه‌به‌رهێنان تێیاندا.
لمی سیلیکا لە دروستکردنی شووشە و بەرهەمی سلیکۆن و کەرەستەی بیناسازی و ئەلیکترۆنیات و خانەی خۆر و سیستەمی فلتەرکردندا بەکاردێت.
به پێی زانیارییه فه‌رمییه‌كان، ئه‌م جۆره لمه له ساڵی 2024 بڕی 479 ملیۆن تۆنی لێ به‌كار هاتووه، كه به‌هاكه‌ی له نێوان 14 بۆ 72 ملیار دۆلار بووه بەپێی کوالێتی و نرخی بازاڕی لمه‌كه له شوێنكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان.
