لویس نانی بە گریانەوە یاریگەی جێهێشت

لویس نانی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ کە لە ریزەکانی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکا یاریی دەکات، دوای دەرکردنی بە کارتی سوور بە گریانەوە یاریگەی جێهشێت.

لە یاریی نێوان هەردوو یانەی ئۆرلاندۆ سیتی و کۆلێمبۆس لە کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکا، لە خولەکی 52 ناوبژیوانی یارییەکە بە کارتی سوور لویس نانی یاریزانی پۆرتوگاڵی ئۆرلاندۆی لە یارییەکە دەرکرد، هەرچەندە ئەو یاریزانە پێیوابوو کە شایستەی کارتی سوور نەبووە، بەڵام ناوبژیوان لە بریارەکەی پاشگەز نەبویەوە و یاریزانەکە بە چاوی گریانەوە یاریگەی جێهێشت.

نانی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 55 یاریی کردووە و 19 گۆڵ و 11 ئاسیست بەرهەمی بووە.

دیمەنی دەرکردنی نانی بە کارتی سوور