مۆرینیۆ جارێکی دیکە پۆستێکی سەرنج راکێش دەکات

خۆزێ مۆرینیۆ، بەرێوەبەری هونەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دوای بردنەوەی یانەکەی لە گەڕی سێیەمی یۆرۆپالیگ بەرامبەر لۆدۆگۆریتسی دانیمارکی، دوای یارییەکە وێنەیەکی لە کاتی خواردنی جپس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە سپێرز هەمیشە بە کارە سەیر و سەمەرەکانی بەناوبانگە، ئەو راهێنەرە دوای بردنەوەی یانەکەی لە یۆرۆپالیگ، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە کاتی خواردنی جپس بڵاوکردووە و نوسیویەتی '' کاتێک یارییەکە دەبەیتەوە، بەڵام باش یاریی ناکەیت''. ئەو پۆستەی راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

مۆرینیۆ پێشتریش لە کاتی گەشتکردنی تیپەکەی لە ناو فرۆکە لە کاتی خواردنی جپس وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە.