مارتینێز لە پێناو بارسێلۆنا داوایەکی یانەکەی رەتدەکاتەوە
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئامادەنیە بەو مەرجەی کە کارگێری یانەکەی داوا دەکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە گۆڵکارەکەی نێرازۆری رەتیدەکاتەوە تا ئەو کاتەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هەڵنەگیرێت، گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی لە داهاتوودا بتوانێت بەبێ کێشە هەر کاتێک ویستی یانەکەی جێبێڵێت و بە درێژایی هاوینی رابردووش بلاوگرانا هەوڵێکی زۆریدا بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام بە هۆی زۆری نرخەکەی سەرکەوتوو نەبوون.
لاوتارۆ لە هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان کۆتایی دێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 111 ملیۆن یۆرۆیە.