ریال مەدرید داهاتووی کارڤاخال یەکلایی دەکاتەوە

کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە پلانیدا هەیە گرێبەستی دانی کارڤاخال بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاریی دەستکەوتووە کارگێری شاهانەکان بەرێوەبەری کارەکانی بەرگریکارەکەیان ئاگادار کردووەتەوە بەم زووانە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 نوێدەکەنەوە و پێدەچێت ئەو یاریزانەش هیچ کێشەیەکی نەبێت و ئامادەبێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

کارڤاخال تاوەکو هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، ئەم وەرزە بە هۆی پێکان تەنها بەشداری سێ یاریی یانەکەی کردووە.