لێکۆلینەوەیەکی پزیشکی لەسەر زلاتان دەکرێت
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، بە هۆی ئەو توانا جەستەیەی کە ئێستا هەیەتی، پزیشکەکانی شۆک کردووە، بۆیە هەوڵێک هەیە لێکۆلینەوەیەک لەسەر ئەم توانایەی بکرێت.
رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، بەشێک لە پزیشکە شارەزایەکانی جیهانی وەرزشی بریاریانداوە دوای ئەوەی کە زلاتان واز هێنانی یەکجارەکی لە یاریی کردن راگەیاند، لێکۆلینەوەیەک وورد لەسەر ئەو توانا جەستەییەی بکەن، چونکە نەبووە یاریزانێک لە مێژوودا تەمەنی گەیشتبێتە 36 ساڵ و بەم شێوەی ئێستا یاریی بکات و گۆڵکاری خولێکی وەکو سێریائەی ئیتاڵیا بێت.
زلاتان چوار ساڵ لەمەوبەر کاتێک یاریی بۆ مانچێستەر یونایتد دەکرد، لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو و زۆرێک پێیانوابو ئیتر ناتوانێت بگەرێتەوە، بەڵام ئەو بەهێزتر گەڕایەوە و ئێستا گۆڵکاری سێریائەی ئیتاڵیایە.