مەسرور بارزانی: ئازادی ئەوە نییە بە تانک و تۆپ بچیتە سەر هۆتێلێک

مەسرور بارزانی وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە باس لە نەبوونی ئازادی دەکەن و پێیان دەڵێت: ئازادی ئەوە نییە بە تانک و تۆپ بچیتە سەر هۆتێلێک یاخود ئۆپۆزسیۆنێکی خۆت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداریی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە شەقڵاوە كرد و تێیدا وتارێكی پێشكەش كرد، کە ئاماژەی بەوە کرد. ئازادی ئەوە نییە بە تانک و تۆپ بچیتە سەر هۆتێلێک یاخود ئۆپۆزسیۆنی خۆت.

مەسرور بارزانی گوتی: ئەوانەی باسی ئازادی دەکەن، دەبێت خۆیان ئازاد بن، ئەوانەی باسی ئازادی دەکەن، دەبێت خۆیان خاوەنی قسە بن، ئەوانەی باسی دەکەن دەبێت بەکرێگیراو نەبن، تەنیا ئەوانە دەتوانن باسی ئازادیی بکەن.

مەسرور بارزانی گوتی: بەڕێزان، کورت و پوخت، حکوومڕانی بەو کەسانە ناکرێت، حکوومڕانی تەنیا بە پارتی دەکرێت.

 

 

Fly Erbil Advertisment