20 پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ دووشەممە، 03ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی دووسایدی حاجی ئۆمەرانی کردەوە. سەرۆک وەزیران لە گوتاری ڕێوڕەسمەکەدا و دواتریش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، تیشکی خستە سەر گرنگی مێژوویی و ستراتیژیی ناوچەکە و بەڵێنی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی دا.

 

قسەکانی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیران بە کورتی:

1. زۆر خۆشحاڵم کە سەردانی حاجی ئۆمەران دەکەم.

2. حاجی ئۆمەران سەردەمێک پایتەختی شۆڕشی ئەیلوول بوو.

3. حاجی ئۆمەران شوێنەواری بارزانیی نەمرە.

4. حاجی ئۆمەران شوێنی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیە کە ئێستا ئێمە بەرھەمی دەستیان دەبینین.

5. ئازادیی ئەمڕۆی کوردستان بەرهەمی زەحمەت و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەکانە.

6. دووسایدی حاجی ئۆمەران بە شێوەیەکی سەردەمیانە و ڕێکوپێک دروست کراوە.

7. دەستخۆشی لە کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پڕۆژەکە دەکەم، زۆر باش جێبەجێیان کردووە. 

8. پێویست بوو پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت، چونکە ڕێگەیەکی نێودەوڵەتی و گرنگە.

9. دووسایدی حاجی ئۆمەران خزمەت بە هەموو هاووڵاتییانی کوردستان دەگەیەنێت.

10. پڕۆژەکە بەشێکە لەو پلانانەی بۆ دەڤەری سۆران بە گشتی هەمانە. 

11. پڕۆژەی دیکەش جێبەجێ دەکرێن، کە تەواو بوون، دێین ئەوانیش دەکەینەوە. 

12. خەڵکی ئەم دەڤەرە شایەنی خزمەتێکی یەکجار زیاترن لەوەی پێشکەشیان کراوە. 

13. حکوومەت بە پێی تواناکانی، بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی هاووڵاتییانی. 

14. پەرە بە گەشەسەندن و پێشخستنی وڵاتەکەمان دەدەین.

15.  حاجی ئۆمەران دەروازەیەکی گرنگە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

16.پێویستە گرنگی بە پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بدرێت.

17. ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دەکات و گرنگە بۆ پەرەپێدانی بازرگانی.

18.  هیوادارم پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ببنە هۆی باشترکردنی بژێویی ژیانی خەڵکی کوردستان.

19. سەلامەتی و سەربەرزیی خەڵکی کوردستان ئەرکە و ئاواتی ئێمەیە.

20. ھیوادارم کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ سەرکەوتووتر بێت، گەشەی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

 

 
Fly Erbil Advertisment