میدیاكان: ئیسرائیل خۆی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماده كردووه
ئیسرائیل گرووپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و عێراق به تایبه‌تی به نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئاسایش و سه‌قامگیریی خۆی و ناوچه ده‌زانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به توندی مه‌یدانیان لێك گرتووه و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و هێرشیان له دژی ئه‌كتر ئه‌نجام داوه.
ئیسرائیل گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق به یه‌كێك له ئاڵنگارییه‌كی به‌رده‌م خۆی و پرۆژه‌كانی ده‌بینێت، نه‌خاسمه كاتێك له دوای 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـدا، له پاڵ هه‌ر یه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و چه‌ندان گرووپی دیكه‌ی چه‌كداری چوونه به‌ره‌ی پشتیوانی له حه‌ماس.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان له ڕاپۆرته‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منی ئیسرائیل له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه و ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كه له عێراقه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
میدیای نزیك له حكوومه‌تی ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سه‌ربازیی باكوور ژماره‌یه‌ك "چالاكی دوژمنكارانه"ـیان ده‌ستنیشان كردووه، كه له عێراقه‌وه دژ به ئیسرائیل ئاراسته كراون.
میدیا ئیسرائیلییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كان دوو بژارده‌یان له به‌رده‌مدایه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ. یه‌كه‌میان هێرشی ئاسمانی و مووشه‌كییه و دووه‌میان هێرشی وشكاییه له ڕێگه‌ی سووریا تاوه‌كوو سنووره‌كانی ئوردن.
له لای خۆیانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیی حكوومه‌تی عێراق و گرووپه چه‌كداره‌كان وه‌ڵامی ئه‌و ڕاپۆرت و زانیارییانه‌ی میدیا ئیسرائیلییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
