سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی کۆڵۆنێل ڕیچارد ناب دەردەبڕێت
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی بۆ کۆچی دوایی کۆڵۆنێل ڕیچارد ناب بۆ خانەوادە و هاوڕێیانی دەربڕیوەو بە دۆستی گەلی کوردستان وەسفی کردووە.
دووشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی(ئێکس) دا، دەڵێت: هاوخەمی قووڵی خۆم بۆ کۆچی دوایی کۆڵۆنێڵ ڕیچارد ناب ڕادەگەیەنم، کە لە ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئاسوودەیی کوردستان هاوکاری کوردەکانی کردووە و دۆستێکی نزیکی خەڵکی کوردستان بووە.
دەشڵێت: سەرەخۆشی خۆم بۆ خێزان و هاوڕێیانی ڕادەگەیەنم، هاوسۆزی و سەکردایەتی ئەو هەرگیز لەبیر ناکرێت.
ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی یەکەم و دووەم ، ئۆپەراسیۆنێک بوو کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەندێک لە هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ئەنجامدرا.
لە نیسانی ساڵی 1991 ئۆپەراسیۆنەکە دەستی پێکرد، بەمەبەستی بەرگریکردن لە کوردستانیانی باشوور کە لە دوای جەنگی کەنداو لەترسی ڕەشەکوژی و هێرشەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە ناوچەکانی خۆیان ڕایانکردبوو، هەروەها بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی پێیان
I extend my heartfelt condolences on the passing of Colonel Richard Naab, who served with honor in Operation Provide Comfort and remained a friend of the Kurdistani people thereafter.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 3, 2025
Condolences to his family and friends. His compassion and leadership will never be forgotten.
