وەزیری پەروەردە: گۆڕانکاری لە پرۆگرامەکانی خوێندن بەگوێرەی پێشنیاز و ڕەخنەکان دەبێت
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبارەی گۆڕانکاری پۆگرامی خوێندن، تێبینی شارەزایان و کەسانی بە ئەزموون و پسپۆڕان هاندەرمان دەبێت، بۆ پێشنیار و ڕەخنە و تێبینی و سەرنجەکانیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەو گۆڕانکارییانەی لە پرۆگرامی خوێندن کراوە جیاوازی لەسەر دروست دەبێت و هەندێکجار مامۆستاش تێبینی لەسەر دەبێت. ئێمە کاتێک گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندن دەکەین، هەتا ساڵێکیش چاوەڕێی فیدباکی مامۆستایان و پسپۆڕان و شارەزایانین.
دەشڵێت: ئەگەر لە هەر شوێنێک کەموکورتی هەبێت، مانای ئەوە نییە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی لێی بێخەمە. بەڵکو تێبینی شارەزایان و کەسانی بە ئەزموون و پسپۆڕان هاندەرمان دەبێت، بۆ پێشنیاز و ڕەخنە و تێبینی و سەرنجەکانیان دەوەستین، تاکوو ساڵی داهاتوو گۆڕانکارییەکان بە شێوەیەکی پۆزەتیڤ جێگەی خۆی بگرێت."
