فازڵ میرانی: سەرۆکی یەکێتی زانیاری نییە و مێژوو و جوگرافیا نازانێت
شەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2025، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24ـدا، گوتی: عێراق قوڵایی ستراتیژیمانە، هەروەها پەیامی پارتی لەو بانگەشەیە زۆر ڕوون بوو، ڕێگە ڕاستەکە ئەوەیە کە ئێمە گرتوومانەتەبەر، بۆیە دەبێت لایەنەکانی دیکەی کوردستانیش بێنە پاڵ ئێمە و هاوڕا و هاوڕێگەمان بن.
هاوکات گوتی: قسەکانی سەرۆکی یەکێتی لە عەقڵیدا نییە، بافڵ تاڵەبانی پێویستی بە چارەسەرە و پێویستە کۆنترۆڵ بکرێت.
دەشڵێت: سەرۆکی یەکێتی زانیاری نییە و مێژوو و جوگرافیا نازانێت.
