فازڵ میرانی: سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتی بە کودەتا هاتوون
شەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2025، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24ـدا، گوتی: سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتی بە کودەتا هاتوون.
هاوکات گوتی: قسەکانی سەرۆکی یەکێتی لە عەقڵیدا نییە، بافڵ تاڵەبانی پێویستی بە چارەسەرە و پێویستە کۆنترۆڵ بکرێت.
فازڵ میرانی دەشڵێت: سەرۆکی یەکێتی زانیاری نییە و مێژوو و جوگرافیا نازانێت.
