دۆناڵد ترەمپ: تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین

ئەمڕۆ شەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکاش وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات، بەڵام نەیگوت ئایا تاقیکردنەوەکە سەری ئەتۆمی لەخۆدەگرێت یاخود نا. 

دۆناڵد ترەمپ لەناو فڕۆکەکەیدا کە بەرەو فلۆریدا دەچوو بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: نامەوێت ئەوەتان پێ بڵێم، بەڵام ئێمەش وەک وڵاتانی دیکە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین. 

مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد، دەست بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بکەنەوە، کە ماوەی 33 ساڵە ئەو یاقیکردنەوەیە وەستاوە. ئەمەشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Social truth) بڵاوکردەوە، لەوکاتەی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ بۆ دانوستانەکانی بازرگانی دەچوو.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەوەی ئەگەر هەر هێزێکی دیکەی ئەتۆمی هەنگاوی هاوشێوە بنێت، مۆسکۆ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوودا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی  نیگەرانییەکان لەگەڵ ئەمەریکا بکات، دەربارەی ئەو شتانەی کە واشنتن بە "چالاکی ژێرزەمینیی گوماناوی" ناوی دەبات. ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ نیگەرانە لە لێدوانەکانی ئەمەریکا کە دەڵێن، تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان بۆ مەبەستی جیۆپۆلەتیکی بەکاربهێنرێن.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment