ئێران.. بەهای تومەن بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی
بەهای تومەنی ئێرانی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە بازاڕەکانی دراوی ئێران، بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 11 ملیۆن و 367 هەزار تومەنی ئێرانی.
شەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2025، پێگەی فەرمیی بازاڕی دراوی ئێران، ڕایگەیاند، 100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی دراودا بەرانبەرە بە 11 ملیۆن و 367 هەزار تومەنی ئێرانی.
بە گوێرەی هەمان پێگە، 100 یورۆ بەرانبەر بە 13 ملیۆن و 21 هەزار تومەنە.
هەرزانبوونی لەڕادەبەدەری تومەن، بەرانبەر دراوە بیانییەکان پاش جەنگی 12 ڕۆژە و بەتایبەتی پاش میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستی پێ کرد و کاریگەرییەکی زۆری کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پێداویستییەکانی ڕۆژانە لە ئێراندا.
دابەزینی بەهای تومەن و بەرزبوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخەکان، لە کاتێکدایە کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی ئێران، هێلی هەژاریی لە تاران بە 30 ملیۆن تومەن دیاری کردووە و ڕایگەیاندووە، نزیکەی 30 ملیۆن کەس لە ئێراندا لەژێر هێڵی هەژاریدان.
