بەهێزترین 3 بەربژێر بۆ شوێنگرەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز ئاشكرا دەبن
دەنگۆی وازهێنانی فلۆرێنتینیۆ پێرێز لە سەرۆكایەتی ریال مەدرید بڵاو دەبێتەوە
فۆرێنیتنۆ پێرێز دەیەوێت دوای نزیکەی 25 ساڵ، واز له سه‌رۆكایه‌تی یانەی ریال مه‌درید بهێنێت، لە بەرامبەردا كار بۆ ئەوە دەكات كەسێكی نزیك لە خۆی شوێنی بگرێتەوە.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریداوه ساڵی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید ببێت و كه‌سێكی دیكه لە شوێنی ئەو ئه‌ركی به‌ڕێوبردنی یانه‌ی ریال مه‌درید بگرێته ده‌ست و نیازی نییه جارێكی دیكه خۆی به‌ربژێر بكاته‌وه.
فلۆرێنتینۆ پێرێز له دواین هه‌ڵبژاردنی ریال مه‌درید جارێكی دیكه بێ ركابه‌ر بووه‌وه سه‌رۆكی ریال مه‌درید و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مجاره‌شی له ساڵی 2028 كۆتایی دێت،
فلۆرێنینۆ پێرێز ساڵی 2000 بۆ جاری یه‌كه‌م بووه سه‌رۆكی ریال مه‌درید و ساڵی 2006 وازهێنانی راگه‌یاند له ویلایه‌تی دووه‌میشی ساڵی 2009 هه‌ڵبژێردرایه‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
بەگوێرەی میدیایەكانی ئیسپانیا، خۆزێ ئانخێل سانچێز، یەكێكە لە كەسایەتییە نزیكەكانی فلۆرێنتینۆ پێرێز، هەمان عەقڵیەتی پێرێزی هەیە لەڕووی ئیدارەدانی ریال مەدرید.
حۆزێ ئانخێل سانچێز تەمەنی 58 ساڵە و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئێستای ریال مەدریدە و دەرفەتی ئەوەی هەیە لە داهاتوو لە شوێنی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكایەتی ریال مەدرید بكات.
لە لایەكی دیكەیشەوە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئیملیانۆ پۆتریگینۆی بەڕێوەبەری وەرزشی ریال مەدرید یەكێكە لەو كەسانەی ناوی بەستراوەتەوە بە سەرۆكایەتی ریال مەدرید، تەنانەت باسی رافاییل نادالی ئەستێرەی تێنسی ئیسپانیاش دەكرێت.
ریال مه‌درید له سه‌رده‌می فلۆرێنتینۆ پێرێزی 78 ساڵ، سی و حه‌وت ناسناوی به‌ده‌ستھێناوه كه شه‌شیان چامپیۆنزلیگه جگه له تیپی تۆپی پێش تیپی باسكه‌ی ریال مه‌درید له سه‌رده‌می فلۆرێنتینۆ پێرێز 29 ناسناوی بردووه‌ته‌وه.
