نێچیرڤان بارزانی بە ئۆنڵاین دەنگی بە هانده‌رانى يانه‌ى زاخۆ دا
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی تشرینی دوووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، به ده‌نگدانى ئۆنڵاين پشتگيریم له هانده‌رانى يانه‌ى وه‌رزشيى زاخۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ى نازناوى يه‌كه‌مين باش‌ترين هانده‌ران له‌سه‌ر ئاستى جيهان ببه‌نه‌وه.
نێچێرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، هيواخوازم هه‌موو كوردستانييان له هه‌ر كوێ بن، به‌شدار بن و ده‌نگیان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نازناوه جيهانييه‌كه ببه‌نه‌وه.
هەروەها سوپاس بۆ فیفا که هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆی به یه‌کێک له سێ کاندیده‌کان ده‌ستنیشان کرد.
