برلسكۆنی هۆشداری له په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژموونی ئابووری چین ده‌دات
پێویسته رێگه‌ی لێ بگیرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیا، سیلڤیۆ برلسكۆنی، داوای له كۆمیسیارانی ئه‌وروپا كرد، له رێی گهڵاڵهیهكهوه رێگه له‌وه بگرن، چین هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئابووری ئه‌وروپادا.
برلسكۆنی، روونیكرده‌وه، له پێنجی ئه‌م مانگه‌دا لیژنه‌ی ئاسایش له په‌رله‌مانی ئیتاڵیا هۆشداری داوه له دزه‌كردنی سه‌رمایه‌ی چینی بۆ ناو كه‌رته‌كانی ئابووری ئیتاڵیا.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌به‌رهێنانی چین له 2015دا ته‌نیا 573 ملیۆن یۆرۆ بووه، به‌ڵام له 2018دا گه‌یشتووه‌ته 4.9 ملیار یۆرۆ.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا ئێستا له ئیتاڵیادا 50 هه‌زار و 797 خاوه‌ن كاری چین كار ده‌كه‌ن و له‌و ژماره‌یه 17 هه‌زاریان له كه‌رتی پیشه‌سازی درووستكردندا سه‌رقاڵی كاركردنن.