نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: پێویسته كۆمه‌ڵه‌ی بیست هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن
بۆ رێگرتن له كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "كریستالینا جورجیڤا" رایگه‌یاند، پێویسته وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی بیست به‌رده‌وامی به وهرهێنانیان بده‌ن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی لێكه‌وته‌كانی په‌تای كۆرۆنا.
له میانی به‌شداریكردنی له مونته‌دای پاریس بۆ ئاشتی، له رێی ئینته‌رنێته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: ته‌نیا به‌رده‌وامیدان به وه‌به‌رهێنان ده‌بێـه هۆی به‌هێزكردنی كۆی گه‌شه به تێچوویه‌كی كه‌متر.
هه‌روه‌ها گوتی: وڵاتان پێویستیان به ئه‌ندازه‌یه‌ك له به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان هه‌یه، كه په‌كیان كه‌وتووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی بیست به‌یه‌كه‌وه بجووڵێن و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌وا سێیه‌كی تێچوو كه‌مده‌بێته‌وه و هه‌مان ئامانج به‌ده‌ست دێت، كه ده‌ستنیشان كراوه.