محەممەد بن سەلمان: باوەڕمان بە ئاییندەی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا هەیە

حەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا
حەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دیدارێکی نایابم لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە ئەنجام دا و بن سەلمان لە منەوە نزیکە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سێشەممە، 18ی تشرینی دووەمی 2025، دوای دیدارێکی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە گوتی: بن سەلمان زۆر لە منەوە نزیکە و لە کۆشکی سپیش رێزێکی زۆری لێدەگیرێت.

گوتیشی:  لەگەڵ بن سەلمان دیدارێکی نایابمان ئەنجدامدا، هەروەها سوپاس وپێزانینی ئەمەریکای بۆ سعودیە دەربڕی کە بە بڕی 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە ئەمەریکا ئەنجامداوە، هیواشی خواست بڕی وەبەرهێنانی سعودیە لە ئەمەریکا بگاتە ترلیۆنێک دۆلار.

لای خۆیەوە بن سەلمان گوتی، باوەڕمان بە ئاییندەی هاوبەش لەگەڵ ئەمەریکا هەیە. ئاشکرای کرد وڵاتەکەی لە وەبەرهێنان لە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت تاوەکوو قەبارەی وەبەرهێنان لە ئەمەریکا بگەیەنێتە تریلیۆنێک.

ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە ڕێوڕەسمێکی فەرمی لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کرد.

ئەمە یەکەمین سەردانی بن سەلمانە بۆ ئەمەریکا دوای کوژرانی جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنووسی نەیاری سعودیە لە ساڵی 2018 کە کاردانەوەی جیهانی گەورەی لێێکەوتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment