مەسرور بارزانی: كردنەوەی باڵەخانەی نوێی كونسوڵخانەی ئەمەریكا زەمینەی ھاوكاری زیاتر فەراھەم دەكات
چوارشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کردنەوەی گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر ئەو پەیوەندییە باشەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکادا هەیە.
مەسرور بارزانی گوتی، کردنەوەی گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، ئەمە ئاماژەیەکی ڕوونە لەسەر هێز و ئەو پەیوەندییە باشەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە. پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوانماندا هەیە و دروستبوونی ئەم کۆنسوڵخانەیەش هەر ئاماژەیەکی زۆر ڕوونە بەوەی کە بە تەمان و هیوادارین بەردەوامیش بن لەوەی کە زیاتر بتوانین یارمەتی یەکتر بدەین بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانمان.
