بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل 13 کەس لە دەووروبەری دیمەشق کوژران

میدیای  ناوخۆیی سووریا ئاشکرای دەکات، ئیسرائیل گوندەکانی دەووبەری دیمەشقی تۆپباران کرد، 13 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

هەینی، 28ـی تشرینی دووەمی 2025، میدیای ناوخۆیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل شارۆچکەی بەیت جینی دەورووبەری دیمەشق تۆپباران کردووە، بەهۆی تۆپبارانەکەوە 13 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

هەروەها سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانیان لە شارۆچکەی بەیت جین شوێنی کەسانی داواکراو کەوتوون، بەهۆیەوە شەش سەربازیان بریندار بوون، هەروەها سەرجەم داواکراوەکانیان دەستگیرکردووە و ئۆپەراسیۆنەکەیان کۆتایی هاتووە.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی سووریا، سەرکۆنەی هێرشەکەی کردوو و ڕایگەیاند، ئەم کردەوانە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

 
Fly Erbil Advertisment