نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی پیکێ و سێرجی رۆبێرتۆ

لە یارییەکەی شەوی رابردووی یانەکەیان، هەردوو بەرگریکاری بارسێلۆنا جێرارد پیکێ و سێرجی رۆبێرتۆ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید تووشی پێکان بوون و چاوەڕێ دەکرا ماوەیەکی زۆر لە یاریگەکان دوور بکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی ئەو یاریزانە دەستکەوتووە و بڵاویان کردووەتەوە دوای یارییەکە تیمی پزیشکی بلاوگرانا یەکسەر پشکنینی سەرەتاییان بۆ ئەو دوو یاریزانە کردووە، سەرەتا گومان هەبوو کە پیکێ نزیکەی 6 تاوەکو 8 مانگ لە یاریگەکان دوور بکەوێتەوە و هەروەها سێرجی رۆبێرتۆش نزیکەی 2 تاوەکو 3 مانگ، بەڵام پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە ئەو دوو یاریزانە بە لایەنی کەم تەنها یەک مانگ لە یاریگەکان دادەبڕێن.

هەژمارەی فەرمی بارسێلۆنا دوای بڵاویکردووە بریارە ئەمڕۆ پیکێ و رۆبێرتۆ پشکنینیان بۆ بکرێت و وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەیان لە یاریی کردن دیاریی دەکرێت.