جوان ڕۆژبەیانی: سەردەمی ڕێگری لە ئافرەتان بەسەرچوو، ئێستا پیاوان پاڵپشتیانن
ڕێورەسمی دەسـتکەوتە ناوازەکانی ژنە پێشـەنگەکانی لەلایەن ناوەندیی پێشخسـتنی ئەکادیمی و پیشـەیی لە زانکۆی ئەمەریکی لە کوردسـتان بەرێوەچوو، کتێبی 'نەگوتراوەکان'، چیرۆکی ژنە سـەرکردەکان لە کوردسـتان، بەرگی دووەم بڵاوكرایەوە کە تیشـک دەخاتە سـەر گێڕانەوە نوێیەکانی سەرکردایەتی و خۆڕاگـری و کاریگەری ژنانی کورد، بەرنامەی بڕوانامەی ڕێبەری ژنانی " پێشـەنگ" بە هـاوکاریی دارایی بەڕێوەبەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانـی ئەمەریکاش بەڕێوەدەچێت.
ڕێوڕەسمەکە لەلایەن ناوەندیی پێشخستنی ئەکادیمی و پیشەیی زانکۆی ئەمەریکی لە کوردستان ڕێکخراوە.
جوان ڕۆژبەیانی، یاریدەدەری بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند؛ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو دامودەزگاکان، هاندەر و پاڵپشتی ئافرەتانن ئەو سەردەمە بەسەر چوو کە دەڵێت پیاو ڕێگرە لە هاتنە دەرەوەی ئافرەت، تا ڕادەیەکی باش ئێستا پیاوان پاڵپشتی ئافرەتن، ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتیش هێزێکە بۆ ئەوەی ئافرەت زیاتر بێتە ناو مەیدان و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. کەواتە ئێستا ئێمە ئەو توانایایەی هەمانە دەتوانین بەدەری بخەین و ڕۆڵی خۆمان ببینین. هیچ ئامانجێک بە ئاسانی نایەتە دی دەبێت هەوڵ و کۆششی بۆ بدەی.
پڕۆگرامی ڕێبەری ژنان، ئەو پێشەنگە بە هاوکاریی دارایی بەڕێوەبەرایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرێوەدەچێت، بەرنامەکە هەوڵێکە بۆ دروستکردنی سەرکردەی ژن، هاوکات دەرخستنی توانا و بەهرەکانیان.
تاڤگە عەبدوڵڵا، مامۆستا دەڵێت: ئەو پرۆگرامە زۆر گرنگە بەهیوام قۆناغی دیکەشی بەدوای خۆیدا بهێنێت، هەموو شێنێکی کوردستانیش بگرێتەوە. بەسەرکردایەتی کردنی خانمان زۆر گرنگە
هەلز جیهاد، بەڕێوبەری ڕێکخراو گوتی: بایەخێکی زۆر باشێ هەیە بەتایبەت بۆ من کە وەک بەڕێوەبەرێکی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی، سوودێکی زۆرباشم لێبینی بۆ بەڕێوەبەردن و ئیدارە کردنی هەرشتێک کە مرۆڤ بیەوێت.
ئەم کتێبە دوو بەرگی بڵاو کراوەتەوە، پڕۆگرامەکە ساڵانە چیرۆکی کۆمەڵێک ئافرەت لە کۆمەڵگای کوردی بڵاودەکاتەوە.
کاتێک ئافرەت بەهێز دەبێت خێزانێک بەهێز دەبێت کاتێک خێزان بەهێز دەبێت کۆمەلگە بەگێز دەبێت ئەم کتێبە دەستکەوتێکی نوێ بوو بۆ پشتگیری و نیشاندانی بەهای کاری ژنانی کورد، ناوەڕۆکەکەی ئەو ڕاستییە باس دەکات کە ژنان تەنیا بەشێک لە کۆمەڵگە نین، بەڵکو هێزێکن کە پێشەنگی و گۆڕانکاری خۆیان
