بەراورد بە پار؛ بارانبارین لە سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە کەمی کردووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە نوێترین ئاماری خۆیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 08ـی کانوونی یەکەمی 2025، بڵاویکردووەتەوە، بەراوردی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردووی بۆ ژمارەیەک لە پارێزگاکان خستەڕوو.

بەپێی ئامارەکە، پارێزگای دهۆک بەرزترین ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵی تۆمارکردووە کە 98.8 ملم بووە، ئەمەش 71.2 ملم لە ساڵی پار زیاترە. هەروەها لە هەولێری پایتەختیش ڕێژەکە بە 1.5 ملم زیادیکردووە.

بەڵام لە بەرانبەردا، پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی بارانبارینیان کەمی کردووە. پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین جیاوازیی هەیە و ڕێژەی بارانبارینی بە 139.9 ملم کەمتر بووە لە ساڵی ڕابردوو.

 

وردەکاریی زانیارییەکان بەپێی پارێزگاکان:

پارێزگای هەولێر:

- کۆی گشتیی بارانی پار ساڵ: 32 ملم

- کۆی گشتیی بارانی ئەم ساڵ: 33.5 ملم

- جیاوازی: 1.5 ملم زیاترە لە پار ساڵ

 

پارێزگای سلێمانی:

- کۆی گشتیی بارانی پار ساڵ: 145.3 ملم

- کۆی گشتیی بارانی ئەم ساڵ: 74.6 ملم

- جیاوازی: 70.7 ملم کەمترە لە پار ساڵ

 

پارێزگای دهۆک:

- کۆی گشتیی بارانی پار ساڵ: 27.6 ملم

- کۆی گشتیی بارانی ئەم ساڵ: 98.8 ملم

- جیاوازی: 71.2 ملم زیاترە لە پار ساڵ

 

پارێزگای کەرکووک:

- کۆی گشتیی بارانی پار ساڵ: 70.4 ملم

- کۆی گشتیی بارانی ئەم ساڵ: 13 ملم

- جیاوازی: 57.4 ملم کەمترە لە پار ساڵ

 

پارێزگای هەڵەبجە:

- کۆی گشتیی بارانی پار ساڵ: 204.8 ملم

- کۆی گشتیی بارانی ئەم ساڵ: 64.9 ملم

- جیاوازی: 139.9 ملم کەمترە لە پار ساڵ

 

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل