هاوردەکردنی جۆرێكی ماسی لە ھەرێمی كوردستان قەدەغە کرا
وەزیری كشتوكاڵ بڕیاریدا
K24 – ھەولێر
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان بە بڕیارێك ھاوردەكردنی ماسی (كارب)ی قەدەغە كرد.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی ماسی کارب.
بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ئەم پرسە رۆژی یەکشەممە 22/11/2020، وەزیری كشتوكاڵ لەگەڵ نوێنەری پڕۆژەکانی ماسی كۆبووەتەوە و دەڵێ "گفتوگۆمان کرد بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی ماسی. دوای دیراسەکردن بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ماسی کارب لە 10/12/2020 بۆ کاتێکی نادیار".
