پێشبینی کەشوهەوای سبەی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە
دووشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی وردی پێشبینییەکانی بۆ ئەمشەو و سبەی سێشەممە بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بە چڕبوونەوەی شەپۆلەکە لە سبەینێدا دەکات، هۆشداری دروستبوونی لافاوی داوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بارانباریندایە و تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، بەڵام سبەی سێشەممە کاریگەرییەکەی بەهێزتر دەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممەدا بەرەو لاوازی دەچێت.
پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران: بۆ سبەی سێشەممە، کاریگەریی شەپۆلەکە لە دوای نیوەڕۆوە زیاد دەکات و دەبێتە بارانی مامناوەند و لێزمەباران، بڕی بارانی پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:
سەنتەری هەولێر: (15 بۆ 20) ملیمەتر
ئیدارەی سۆران: (25 بۆ 35) ملیمەتر
پیرمام: (25 بۆ 35) ملیمەتر
ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: (45 بۆ 55) ملیمەتر
پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان: سبەی سێشەممە بەتایبەت لە دوای نیوەڕۆوە تا ئێوارە، بارانبارین بەشێوەی مامناوەند و لێزمەبارانی بەردەوام دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، بڕی بارانی پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:
سەنتەری سلێمانی: (35 بۆ 45) ملیمەتر
سەنتەری ئیدارەی ڕاپەڕین: (35 بۆ 45) ملیمەتر
سەنتەری هەڵەبجە: (35 بۆ 45) ملیمەتر
ئیدارەی گەرمیان: (45 بۆ 65) ملیمەتر (بەرزترین ڕێژەی پێشبینیکراوە).
پارێزگای کەرکووک: سبەی سێشەممە شەپۆلەکە زیاد دەکات و لە دوای نیوەڕۆوە لە زۆربەی کاتەکان لێزمەبارانی بەهێز و هەورە تریشقە دەبێت، بڕی بارانی پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:
سەنتەری کەرکووک: (35 بۆ 45) ملیمەتر
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ: کاریگەریی شەپۆلەکە لەم سنوورە کەمێک لاواز دەبێت، بڕی بارانی پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە بەم شێوەیەیە:
سەنتەری دهۆک: (5 بۆ 8) ملیمەتر
سەنتەری ئیدارەی زاخۆ: (7 بۆ 10) ملیمەتر
ئاکرێ: (10 بۆ 15) ملیمەتر
ناوچە شاخاوییە بەرزەکان: (10 بۆ 20) ملیمەتر
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری داوەتە یەکە ئیدارییەکانی (هەولێر، ئیدارەی سۆران، سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی گەرمیان، و پارێزگای هەڵەبجە) کە ئامادەکاری بکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو.
