دوورخستنەوەی کاندیدێکی سەرکەوتووی نەینەوا کاردانەوەی لێ کەوتەوە
دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری پێشووی نەینەوا ، نه‌جم جبووری، دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا، کۆمەڵێک پرسیاری دروست كردووه به تایبه‌تی له كاتێكدا هه‌ندێك له پارته سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ستیان داوه‌ته قۆستنه‌وه‌ی مه‌له‌فی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ سڕینه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كانیان.
هه‌ندێك له چاڵاكوانان پێیان وایه ئه‌و پارتانه زۆرێك له ئه‌ندامانی پێشووی حزبی بەعسیان تێدایه و چاوپۆشی‌یان لێ ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتدا هه‌مان دۆسیه بۆ سه‌ركوتكردن و سڕینه‌وه‌ی ڕكابه‌ره‌كانیان به‌كارده‌هێنن
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگ بیت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ت به‌ده‌ست هێنابێت، به‌دوور نابیت له دوورخستنه‌وه و ده‌كرێت له هه‌ركاتێكدا خۆت له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بدۆزیتەوە، وەکو ئەوەی کە به‌سه‌ر پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وادا نه‌جم جبوری هات، كه دوای به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ له نێو كاندیداندا تۆمه‌تباركراوه به هه‌بوونی پله‌یه‌كی حزبی له حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراودا به‌ر له ساڵی .2003
قه‌یس نه‌جم، چاڵاكوان، بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، ئه‌مه‌ی ڕوو ده‌دات ته‌نیا نه‌جم جبووری ناگرێته‌وه، به‌ڵكو به دڵنیاییه‌وه زۆرێك له سیاسه‌توانان به‌ر ئه‌و پاكتاوه سیاسییه ده‌كه‌ون كه هه‌ندێك له‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان هه‌یه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
قەیس نەجم گوتیشی، له خودی ئه‌و پارتانه‌دا هه‌ندیك كه‌س ئه‌ندامی پێشووی حزبی به‌عسن و دوورن له پله‌و پۆست، به‌ڵام خاوەن بڕیارن و له‌ودیو په‌رده‌وه كارده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی به بۆچوونی شاره‌زایانی بواری یاسا، دوورخستنه‌وه‌ی كاندیدان دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان یاساییه به‌ڵام كێشه گه‌وره‌كه سروشتی بڕیاره‌كه‌یه كه تانه و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ ناكرێت.
عه‌لی ته‌میمی پسپۆری دەستووری گوتی، ئه‌و دوورخستنه‌وه‌یه له لایه‌ن سێ ده‌سته‌ی دادوه‌رییه‌وه ده‌رده‌چێت و كێشه‌كه له‌وه‌دایه هیچ یه‌كێك له‌و بڕیارانه تانه‌ی لێ نادرێت و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌شی بۆ ناكرێت.
عەلی تەمیمی ئاماژەشی دا، دوورخستنه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه كه‌سی كاندید نابێت هیچ جۆره كه‌یسێكی لەسەر بێت.
ڕه‌نگه نه‌جم جبووری دوا وێستگه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كاندیدان نه‌بێت و ده‌كرێت چه‌ندین ناوی دیکە هه‌بن كه بوون به فشار به‌سه‌ر پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه كه بڕیاربه‌ده‌ستن و ده‌توانن به به‌گوێره‌ی ویستی خۆیان یاری به یاساكان بكه‌ن.
