سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی چەمچەماڵ پشووی فەرمییە

لافاوی چەمچەماڵ
لافاوی چەمچەماڵ

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلە لافاو و کارەساتە سروشتییەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، بڕیاریدا سبەی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان و ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی بێت، تەنیا ئەو شوێنانە نەبێت کە ئەرکی ئێشکگرییان لە ئەستۆیە.

بەگوێرەی ئاگادارییەکەی قایمقامیەت، بە بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە، بڕیارەکە ڕۆژی چوارشەممە 10/12/2025 دەگرێتەوە، پشووەکە سەرجەم فەرمانگەکان، قوتابخانە و خوێندنگەکان، هەروەها زانکۆ و پەیمانگاکانی سنووری قەزاکە دەگرێتەوە، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان، ئەو دامودەزگایانەی سیستەمی ئێشکگریی بەردەوامیان هەیە لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەم بڕیارەی ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ دوای ئەوە دێت کە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ 9/12/2025ـەوە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و لافاو قەزاکەی گرتەوە، لافاوەکە جگە لەوەی زیانی ماددیی زۆری بە ژێرخانی ناوچەکە و ماڵی هاووڵاتیان گەیاند، بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە، ئەمەش وای کردووە دۆخەکە بە کارەساتێکی سروشتی ئەژمار بکرێت و دەوامی فەرمی ڕابگیرێت.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل