ترەمپ: سوپایەکی بەهێزمان هەیە

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، درۆن و مووشەکە ئێرانییەکان خەریکە بە تەواوی لەناو دەچێت، هێزی دەریای ئێرانیمان بە تەواوی لەناو بردووە، 46 کەشتیمان لەناو بردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: نەمدەزانی لە خوولی دووەمم هێندە سوپاکەمان بەکاردەهێنم، دەستکەوتی گەورەمان هەبوو، سوپای ئەمریکام بنیاتنایەوە.

ترەمپ گوتی: سوپای ئەمریکا لە باشترین دۆخدایە، توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناو برد، ئەگەر ئەو کارەمان نەکردبا ئێران لە ماوەی دوو هەفتەدا دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، درۆن و مووشەکە ئێرانییەکان خەریکە بە تەواوی لەناو دەچێت، هێزی دەریای ئێرانیمان بە تەواوی لەناو بردووە، 46 کەشتیمان لەناو بردووە، ئێران هیچ سەرکردەی نەماوە سەرکردەی  نوێ دێت ئەویش نامێنێت، لە بەرانبەر ئێران دەستەوەستان نابین.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هەڕەشەی تیرۆرستان قبووڵ ناکەین، نازانین کەی ئێران دەگرین، بەڵام دەبوو دوو رۆژ پێش ئێستا بگرین، ئەگەر هێرشی سەر ئێرانمان نەکردبا ئیسرائیل لەناو دەچوو، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەبوونە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، تەنانەت ئێستاش دەیانەوێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکەن، لە %20 یان  %23 مووشەکەکانیان مابێت، هەروەها درۆنەکانیش لەناو چوونە، ئەم شەڕە بەخێرایی تەواو دەبێت.

ترەمپ باسی لەوەش کرد،جیهان لە سەردەمی بایدن گاڵتەی بە ئەمریکا دەکرد.