بەرگریی شارستانی سۆران هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و گەشتیاران
بەرگریی شارستانیی سۆران، داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، بەهیچ شێوەیەک نزیکی ڕووبار و چەمەکان نەبن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران، بڵاویکردەوە، بەهۆی شەپۆلی باران بارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان، داوا لە هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گەشتیاران دەکەین لەم چەند ڕۆژە بەهیچ شێوەیەک نزیک ڕووبار و چەمەکان نەبن.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، تیژڕەوی و لێل و بەهێزی ئاوەکان مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتییان دروست دەکات، بۆیە داواتان لێدەکەین گوێ بە هۆشداریەکەمان بدەن و مەترسی لەسەر گیانیان دروست نەکەن.
شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ناوچه جیاوازهكانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بهم هۆیهشهوه له ههندێك ناوچه لافاو دروست بوو، بههۆی بارانی به خوڕو دروستبوونی لافاو رێگهی سلێمانی-چەمچەماڵ داخرا، ئاویش چووه بهشێك له ماڵهكان و زیانی پێگهیاندوون و ژمارهیهك ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی و هاووڵاتییانیش داوای بههاناوهچوون دهكهن.
