لایەنە بەشدارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شەڕی بەدەستهێنانی وەزارەتی نەوت دەکەن
عائید هیلالی، کەسایەتی سیاسی و نزیک لە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی عێراق، ڕایگەیاند، چوار لایەنی سیاسی نێو چوارچێوەی هەمامەنگی ڕکابەرایەتی توندی یەکتر دەکەن بۆ وەرگرتنی وەزارەتی نەوت.
چوارشەممە 10ـی کانوونی دووەمی 2025، عائید هیلالی، کەسایەتی سیاسی و نزیک لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرایکردووە، چوار لایه‌نی سیاسیی له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ له حكوومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌ن.
جەختی لەوەکردووەتەوە، ئه‌و لایه‌نه سیاسییانە هیچ په‌یوه‌ندییان به‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌كێبڕكێ و ململانێیه‌كی تونددان و هه‌ریه‌كه و هه‌وڵده‌دات ئه‌و پۆسته بۆ چوار ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ببات.
