کەشناسیی هەرێم: سبەی نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم وردەکاریی شەپۆلە بارانبارینەکەی سبەی شەممەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند، تا ڕۆژی یەکشەممە نمەبارانی پچڕپچڕ و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و دواتر پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی بۆ سبەی شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی نزمە پەستانێکی دەریای سپیی ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، شەپۆلی نمەبارانی پچڕپچڕ لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینیی بڕی بارانبارین بۆ سبەی شەممە (بە ملیمەتر):

هەولێر (سەنتەر): 7 بۆ 10 ملم.

سلێمانی (سەنتەر): 7 بۆ 10 ملم.

دهۆک (سەنتەر): 4 بۆ 6 ملم.

کەرکووک (سەنتەر): 8 بۆ 10 ملم.

هەڵەبجە: 8 بۆ 10 ملم.

ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان: 8 بۆ 10 ملم.

ئیدارەی گەرمیان: 7 بۆ 10 ملم.

ئیدارەی ڕاپەڕین: 6 بۆ 8 ملم.

ئیدارەی زاخۆ: 1 بۆ 2 ملم.

کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی بەم شەپۆلە دێت، ئاسمان بۆ پەڵە هەور و نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی شەممە (2) پلە بەرز دەبنەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل