لە ورمێ ئافرەتێک لەسەر کوشتنی کچی مێردەکەی لەسێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 13ـی کانوونی یەکەمی 2025، سزای لەسێدارەدان بەسەر زڕدایکێک جێبەجێکرا، کە تاوانباربوو بە کوشتنی کچە چوار ساڵانەکەی.

ناسر عەتەباتی، سەرۆکی گشتیی دادگای پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە بارەی جێبەجێکردنی سزاکە بە ماڵپەڕی میزان، کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ڕایگەیاند، دوای دوو ساڵ لە دادگاییکردن، دواجار لەلایەن دادگای یەکی تاوانەکان بڕیاری سزادان بۆ ئەو زڕدایکە دەرچوو، هەروەها دادگای باڵا جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانەکەی پەسەند کرد.

عەتەباتی ئاماژەیداوە، کوشتنی کچە چوار ساڵانەکە لەلایەن زڕدایکییەوە، نیگەرانییەکی زۆری لە نێو خەڵک و کۆمەڵگە دروستکرد بوو.

لە سەرەتاکی کانوونی دووەمی 2023، ئاڤای چوار ساڵان لەلایەن زڕدایکییەوە ئەشکەنجەی توند درا بوو، بەهۆی ئەو زەبرە بەهێزەی بەر سەری کەوتبوو، تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوو، دوای نزیکەی 10 ڕۆژ مانەوەی لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی شەهید موتەهەری ورمێ گیانی لەدەستدا.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل