سنە.. چوار کەس بە گازی سۆبا خنکان
لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، بە هۆی گازی سۆباوە چوار کەس لە شاری سنە چوار کەس خنکان.
شەممە، 13 کانونی یەکەم، 2025، ئاژانسی هەواڵی 'ئیلنا' لە زاری بەهزاد غەزەنفەریپوور، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی دادیی پارێزگای سنە، بڵاوی کردەوە "لە 72 کاتژمێری ڕابردوودا چوار کەس بە هۆی ژەهراویبوون بە گازی مۆنۆکسیدی کاربۆن، لە ناوەندی شاری سنە گیانیان لەدەست داوە."
غەزنفەریپوور، گوتیشی: بەکار هێنانی خراپی سۆبا و نەبوونی هەواگۆڕکێ و کۆنیی سۆبا، هۆی سەرەکی ژەهراویبوونی هاووڵاتییانن؛ بۆیە داوایان لێ دەکەین، ئاگەداری چۆنییەتی سۆبا و پاککردنەوەیان بن و هەمیشە دەلاقەیەک بۆ هەواگۆڕکێی ژوورەکانیان بهێڵنەوە.
ماوەیەکە شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرم و سۆڵە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە بەرزاییەکان و ناوچە کوێستانییەکاندا بەفرێکی زۆر باریووە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سنە، بەفر و بەستەڵەک ڕێگەی هاتوچۆی بۆ ژمارەیەکی زۆری گوند، لە ناوچەکانی سەقز، دیواندەرە، مەریوان گرتووە.
