شارەزایەکی کەشناسی هۆشداریی دەدات
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی هۆشداریی بەپەلە دەداتە خەڵکی هەولێر و کەرکووک و چەمچەماڵ و سلێمانی و ڕاپەڕین و سۆران.
بەپێی هۆشدارییەکەی ئەو شارەزایە، دوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەو تەم و مژێکی چڕ دروستدەبێت تاوەکوو کاتژمێر 9ـی بەیانی یەکشەمە 14ـی12ـی2025، بۆیە داوای لە شۆفێران کردووە زۆر پاپەندبن بە ڕێنمایەکانی هاتوچۆ بەتایبەت ئەوکەسانەی ڕێگای دەرەوەی شار بەکار دەهێنین.
دەڵێت: ئەمشەو زۆر ئاگاداربن، چونکە ئاستی بینین کەمدەبێتەوه و تا پێتان دەکرێت ئەمشەو گەشتی نێوان شارەکانی هەرێم ئەنجام نەدەن.
